ئاشێره: حه‌زره‌تي شێخ محمّد عوسمان ئه‌م ئاموژگاريانه‌ي ساڵێك و چه‌ند مانگ پيش له وه‌فاتي نووسيوه. ئه‌م ئاگاداريه هه‌ر له‌و كاته‌دا بڵاو كراوته‌وه. حه‌زره‌تي شێخ سه‌باره‌ت به‌م ئاموژگاريانه نووسيويه‌تي:
«ئه‌وه‌ي لێي لا بدا من ته‌به‌ڕڕا ئه‌كه‌م لێي ئه‌وه‌ش پابه‌ندي بێت وه هه‌مووي ته‌تبيق بكات به حه‌ول و قووه‌تي خوا هه‌رگيز فه‌رامووشي ناكه‌ين و لێي به‌رپرسيارين».
ئاگاداريه‌ك له حه‌زره‌تي شێخ محمّد عوسمان سراج‌الدّينه‌وه بۆ هه‌موو موريد و مه‌نسووباني ته‌ريقه‌ي پيرۆزي نه‌قشبه‌ندي
بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
هَذَا بَلاَغٌ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُواْ بِهِ (ابراهيم / 52).
بۆ هه‌موو دڵسۆزان و موریدانی ڕێگای خوداناسي و ڕێبازي پيرۆزي ته‌ريقه‌ي نه‌قشبه‌ندي، زانايان و سه‌رحه‌ڵقه‌ي خه‌تمه و شوێنكه‌وتواني ته‌ريقه‌ت؛
السّلام عليكم و رحمةالله و بركاته
له كاتێكدا موسوڵمانان به گشتي وه‌زعيان له ته‌نگژي و ناڕه‌حه‌تي‌دايه و ئاييني ئيسلام غه‌ريب بووه‌ته‌وه، ده‌يان پيلاني جه‌هه‌ننه‌مي نه‌خشه‌ي كێشاوه بۆ دووبه‌ره‌كێ و فيتنه‌يي و په‌كخستني ده‌وري موسوڵماني ڕاست ئا له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌ێ له سه‌ر سوننه‌تي حه‌زره‌تي موحه‌ممه‌د ـ صلّی الله عليه و سلّم ـ ڕه‌فتار بكات، جيهادي نه‌فسي ئه‌مماره بكات و ئه‌خلاقي پياوچاكان له به‌رچاو بگرێ و ماڵ و مه‌تاعي دونيا سه‌رگه‌رداني نه‌كات، ئه‌وا گره‌وي ژيان ئه‌باته‌وه و نووري خودا دڵ و ده‌رووني رووناك ئه‌كاته‌وه « مَنْ كانَ لِلّهِ فَقَد كانَ اللهُ لَه » ره‌فتار به‌وه بكات كه ئه‌يزانێ خوا فێري ئه‌كات ئه‌وه‌ش كه نايزانێ له زانستي: « مَن عَمِلَ بِما يَعْلَم أورَثَهُ اللهُ علم ما لَم يعلَم ».
ميلله‌تي كورديش له حاليكايه پڕ مه‌ترسي، له هه‌موو لايه‌كه‌وه ڕێبازي بي‌ديني و به‌رنامه‌ي دوور له ڕاستي ده‌وري لێ داوه و هه‌ر تاك و كومه‌ڵ و لايه‌ك به ناوێكه‌وه فريوي ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌ده‌ن. هه‌ژاري و بي‌سوادي و تێ‌نه‌گه‌يشتني زۆربه‌ي خه‌ڵك له حه‌قيقه‌تي ئيسلام واي كردوه به ده‌م هه‌موو ڕه‌شه‌بايه‌كه‌وه ياري ئه‌كه‌ن و له هه‌ر كوێ بايێ هه‌بێ شه‌ني خويان ئه‌كه‌ن و پرووشه‌ي شه‌نه‌كه‌يش ئه‌ونده‌ي تر به‌رچاويان ئه‌گرێ و نابينايان ئه‌كات و بير له مه‌سئوولييه‌تي لاي خوا ناكه‌نه‌وه؛ بۆيه پيويسته موريداني ڕێبازي ته‌سه‌ووف و نه‌قشبه‌ندي به دڵسوزي و لێ‌بڕانه‌وه ديني خوا ڕابگه‌يه‌نن « أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ (زمر/3)» هه‌ر په‌يمانێ كه دايان به ڕاستي له سه‌ري به‌رده‌وام بن : « وَأَوْفُواْ بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ کَانَ مَسْؤُولاً (اسراء/ 34)» خۆيان نه‌خه‌نه ناو بابه‌ت و باسێ وا كه لێي به‌رپرسيار نه‌بن و شاره‌زا نه‌بن: « وَلاَ تَقْفُ مَا لَيْسَ لَکَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ کُلُّ أُولئِکَ کَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً (اسراء/ 36) ». پيويسته موريداني ئێمه به حيكمه‌ته‌وه بجووڵێنه‌وه و به گرژي و توندي هه‌ڵس و كه‌وت له گه‌ڵ خه‌ڵكدا نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌فرادي ميلله‌تتان لێ ئه‌ته‌كێته‌وه: « وَلَوْ کُنتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنفَضُّواْ مِنْ حَوْلِکَ (آل عمران/ 159)». پيويسته له‌گه‌ڵ نه‌يار و ناحه‌زاني شه‌ريعه‌ت و ته‌ريقه‌تيشدا هه‌ر به‌م شێوه ڕه‌فتار بكه‌ن كه قورئان ئه‌فرموێ: « ادْعُ إِلِى سَبِيلِ رَبِّکَ بِالْحِکْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ (نحل / 125)». نابێ به هيچ شێوه‌يه‌ك قسه وتن و ته‌کفير و فاسق كردني خه‌ڵكي بێت به سه‌ر زوبانتانا، يان له ناو دڵتانا جێ‌گير ببێ، چونكه ئه‌وانه ئه‌گه‌ر بێ بڕوا بن قسه وتن به خۆيان و فيكره و به‌رنامه‌يان وا ئه‌کات كه ئه‌وانيش بێ‌ئه‌ده‌بي به‌رامبه‌ر به ڕێباز و موقه‌دده‌ساتي ئيسلام ئه‌كه‌ن و ئێوه‌يش لێي به‌رپرسيار ئه‌بن: « وَلاَ تَسُبُّواْ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ اللّهِ فَيَسُبُّواْ اللّهَ عَدْوًا بِغَيْرِ عِلْمٍ (انعام / 108)». ئه‌گه‌ر موسوڵمانيش بن به پێي فه‌رمايشي حه‌زره‌ت ـ صلّی الله عليه و سلّم ـ ته‌كفيري موسوڵمان بۆ يه‌كتري ئه‌گه‌ر ڕاست كات ئه‌وا به‌ري ئه‌كه‌وێ، ئه‌گه‌ر كافر نه‌بێ يان كافري ته‌واو نه‌بێ ئه‌وا كه‌ليمه‌ي كوفر ئه‌گه‌ڕێته‌وه بو ئه‌و كه‌سه‌ي كه وتوويه‌تي ـ اعاذنا الله! : « إذا قالَ الرَّجلُ لأخيه يا كافر، فَقَد باءَ بِها اَحَدُهُما، فَإن كانُ كما قال وَ الّا رَجَعَتْ عَلَيْهِ » ـ مُتُّفقٌ عَلَيه. بۆيه نابێ ئه‌م له‌فزه‌و ئه‌مسالي له ناو موريد و مه‌نسووباني ته‌ريقه‌تي نه‌قشبه‌ندي‌دا به هيچ شێوه‌يه‌ك به كار بهێنرێت، ئه‌ينا له ڕێباز و ده‌ستووري ئێمه لاي داوه. ڕێبازي ته‌سه‌ووف نيعمه‌تێكي گه‌وره‌ي خوداييه بۆ ئه‌فرادێ مه‌خسووس و هه‌ڵبژێرراو‌ي موسوڵمانان. ئه‌وه‌ي ئاماده‌يي وه‌رگرتني ئه‌و خه‌ڵاته به‌رزه‌ي نه‌بێ به زۆر بۆي ڕاپيچ ناكرێ، چونكه ئيمان و ئيسلامه‌تي كه سه‌رچاوه‌ي ئه‌م ڕێبازه‌يه نايه‌وێ به زۆر خه‌ڵكي پابه‌ندي لێ بكه‌ن : « لاَ إِکْرَاهَ فِي الدِّينِ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ (بقره / 256) ».
براياني موسوڵمان، موريداني ڕێبازي نه‌قشبه‌ندي!
كارێ بكه‌ن خه‌لكي له ره‌وشي به‌رزي ئێوه‌وه عاشقي ڕێبازي ئيسلام ببێت، نه‌ك له كرداري ئه‌فرادي خراپه‌وه دوسته‌كانيش تار بكه‌ن و ناحه‌زان به ئاگا بهێنن و دوژمناني ئيسلام زيندوو بكه‌نه‌وه وه به هه‌ڵويستي نادروست خه‌ڵكي بخه‌نه ناو سه‌نگه‌ري دژايه‌تي له ڕێبازه‌كه‌تان، ڕێبازي ئێمه خۆ هه‌ڵكێشان و كه‌رامه‌ت لێدان و نه‌فس به خێو كردن و فريوداني خه‌ڵكي نييه، ڕێبازي ئێمه پيلان گێڕان و حيزبايه‌تي نييه، كه ته‌نها كومه‌ڵێكي تايبه‌تي بگرێته‌وه و ئه‌وه‌ێ له گه‌ڵمان نه‌بێت به خراپ و نه‌يار سه‌ير بكرێت .
ئێمه ئه‌بێ له سه‌ر ڕه‌ويه‌ي حه‌زره‌تي پێغه‌مبه‌ر، صلّی الله عليه و سلّم ، بڕۆين به ڕێوه كه ئه‌فه‌رموێ: « أنزِلُوا النّاسَ مَنازلَهُم» و « خالِقِ النّاسَ بِخُلق الحَسَن» و « خاطَبُوا النّاسَ عَلی قَدَرِ عُقُولِهِم » ئه‌و ڕابه‌ره ڕه‌حمه‌ت بۆ هه‌موو عاله‌مه، ڕێبازي ئێمه‌ش ئه‌بێ له‌و هێڵه ڕاسته لا نه‌دات. به يه‌كساني سه‌يري هه‌موو ئه‌فرادي بكات، هه‌ر وه‌كوو قورئان ئه‌فرموي: « إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ (حجرات/ 10)» دڵسوز بن له‌گه‌ڵ خراپ و چاكيانا تا نووري خودا به دڵيان ئاشنا ئه‌بێت و هيممه‌تي ئهوليا و دڵسوزي و لێبڕاني ئێوه يه‌کيان بخات و كۆمه‌ڵگايه‌كي خواپه‌رستي، راستگۆي، نه‌ترسي تواناي لێ پێك بێت كه له پاڵ عيززه‌تي ئيسلام‌دا ژيان به سه‌ر به‌رن و ئيسلام و موسوڵمانانيش پێيانه‌وه سه‌ر به‌رز و شاد بن. وه‌ك حه‌زره‌تي عومه‌رـ رضي‌الله عنه ـ ئه‌فرموێ: « نَحنُ قَومٌ أعزّنا اللهُ بِالإسلام فَمَهْما ابتَغَيْنا العِزَّةَ مِن غَيْر الله أذلّنا الله » ئه‌وه‌ي ته‌مه‌سسوكي هه‌بێ به هۆشياري و به مه‌نتيقي ئيسلام بجوڵێته‌و‌ه و له فه‌رمايشتي خوا و پێغه‌ميه‌ري خوا و ڕێبازي شه‌ريعه‌تي ئيسلام لا نه‌دا، پيويسته پابه‌نديتان به يه‌كێ له چوار مه‌زهه‌بێ تيسلامييه‌وه هه‌بێ، بێ لادان و ته‌لفيق و ته‌ته‌ببوعي روخه‌س، كه سه‌ر مه‌زهه‌بي ئێمه حه‌زره‌تي شافيعييه ـ ڕه‌زاي خواي لێ بێ ـ وه ئه‌و كه‌سانه كه لايان داوه زيان له ئێوه ناده‌ن:« يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ عَلَيْکُمْ أَنفُسَکُمْ لاَ يَضُرُّکُم مَّن ضَلَّ إِذَا اهْتَدَيْتُمْ (مائده/ 105)». ڕه‌حمه‌تي خوا له خاوه‌ني ئه‌و فه‌رمووده دوروسته‌يه كه ئێمه‌يش له گه‌ڵيا ئه‌ڵێين: « مَنْ تَفَقَّهَ وَ لَم يَتَصَوّف فَقَد تَفَسَّقَ وَ مَن تَصوَّفَ وَ لَم يَتَفَقَّه فقَد تَزَندَقَ و مَن جَمَعَ بَينَهُما فَقَد تَحَقّقَ». حه‌زره‌تي ئيمام شافعيش (خواي لێ رازي بێ) ئه‌فه‌رموێ:
فَقيهاً وَ صُوفيّاًَ فَكُن لَيْسَ واحِداً
فإنّي وَ حَقّ اللهِ ايّاكَ اَنْصَحُ
فَذلِكَ قاسٍ لَمْ يَذُقْ قَلبُه تُقَیً،
وُ هذا جُهولٌ، فَكَيفَ ذُوالجَهلِ يَصلَحُ ؟
موسوڵماناني به‌ڕێز !
ڕێبازي ته‌سه‌ووف، پابه‌ندييه به شه‌ريعه‌تي ئيسلامه‌وه، هه‌رگيز له يه‌كتر جيانابنه‌وه؛ منيش خۆم به خزمه‌تكاري ئيسلام و ڕێبازه پيرۆزه‌كه‌ي ئه‌زانم، دڵنيام كه ته‌ريقه‌ي نه‌قشبه‌ندي سه‌لامه‌ت و سه‌هل و نزيكترين ڕێگايه بۆ لاي خوا. خۆم به دڵسۆزي ئوممه‌تي پێغه‌مبه‌ر ئه‌زانم بۆيه زۆر به گه‌رمي تكاتان لێ ئه‌كه‌م كه خۆتان له‌م ڕێبازه دروسته نزيك بكه‌نه‌وه تا به نووري خودا ئاشنا ببن. خه‌تمه و عيباده‌تتان گه‌رمتر بكه‌ن و زيكر و يادي خودا بكه‌ن به ويردي شه‌و و رۆژتان، دڵتان به ياد و ڕابيته ئاوه‌دان و فراوان بكه‌ن. تێكه‌ڵي حه‌رام و ئه‌هلي دونيا ئه‌ونده مه‌كه‌ن كه له جياتي ئه‌وه‌ي ئێوه ئيسلاحيان بكه‌ن ئه‌وان بتانگۆڕن و كارتان تێ بكه‌ن. هه‌ر كه‌س ئيشي خۆي و ده‌رسي خۆي و فرماني خۆي كه پێي سپێرراوه به چاكي ئه‌نجام بدات. ئامۆژگاري منيش به چاكي وه‌ربگرن «اللّهمَّ اشهَد فَقَد بَلَغْتُ». ئه‌وه‌ي لێي لا بدا من ته‌به‌ڕڕا ئه‌كه‌م لێي ئه‌وه‌ش پابه‌ندي بێت وه هه‌مووي ته‌تبيق بكات به حه‌ول و قووه‌تي خوا هه‌رگيز فه‌رامووشي ناكه‌ين و لێي به‌رپرسيارين.
وه‌سيه‌تي گرنگي ئه‌خيرم ئه‌م سێ خاله‌يه كه ئه‌بێ هه‌ر موريدێكي ڕاستي ئێمه جێ به جێي بكات:
ئيتر به خواي گه‌وره‌م سپاردن، هيممه‌تي ئهوليا و پياوچاكان مه‌ده‌دكارتان بێت.
هَذَا بَيَانٌ لِّلنَّاسِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةٌ لِّلْمُتَّقِينَ (آل عمران/ 138).
و صلّی الله علی سيّدنا محمّد و آله و صحبه و سلّم.
خادم العلما‌ء و الفقراء
الشّيخ محمّد عثمان سراج‌الدّين النقشبندي
اسطنبول 5/5/1995
4 ذي الحجة 1415.
كۆنفڕانسی جیهانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالیدی شاره‌زوری نه‌قشبه‌ندی له هۆڵی ته‌وار له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
له یادی ١٨٢ ساڵه‌ی كۆچی دوایی حه‌زره‌تی شێخ مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی به دروشمی "مه‌ولانا خالیدی شاره‌زوری، په‌یام و هه‌ڵوێست" و به چاودێری مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حكومی و حزبی باشووری كوردستان، ده‌یان زانای ئایینی و شێخان و مورید و مه‌نسوبانی ته‌ریقه‌ت و میوانێكی زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌مریكا، سوریا، ئێران و ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان و عێراق، كۆنفڕانسی جیهانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالیدی شاره‌زوری نه‌قشبه‌ندی له هۆڵی ته‌وار له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
شایانی باسه كه ئه‌م كۆنفڕانسه ماوه‌ی ٣ رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌میانه‌یدا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و بابه‌ت و به‌دوادا چون سه‌باره‌ت به ژیان و به‌رهه‌م و توانا و زانیاری ئه‌و كه‌سایه‌تییه گه‌وره پێشكه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
(به بۆنه‌ی دوانزه‌هه‌مین ساڵهاتی كۆچی دوایی حه‌زره‌تی شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان سیراجوددینی دووهه‌م)
... شا عوسمان، ڕۆیی بۆ ماڵی پڕ گه‌نج
مامۆستای پایه‌به‌رز مه‌لا موحه‌ممه‌د ئه‌مینی حوسه‌ینی كڵاشی
هه‌زار و سیسه‌د، تاریخ حه‌فتاو په‌نج
شا عوسمان، ڕۆیی بۆ ماڵی پڕ گه‌نج
ئاخ ! داخی داخان! قـوتبی زمانی،
ده‌رچوو له ده‌سمان «عوسمانی سانی»
ڕه‌هبه‌ری ڕێگه‌ی شه‌رع و ته‌ریقه‌ت،
ڕه‌واجی ئیسلام، كاڵای حه‌قیقه‌ت
شه‌خسێ بوو نافیع بو دین و ئه‌بدان،
یاڕه‌ب ماوای بێ، جه‌ننه‌تی عه‌دنان !
جانشین كێ وێ له «تایفه‌ی سیراج»،
جاداری بكا به شه‌رعی ڕه‌واج ؟
ئومێدم وایه له خوای لا مه‌كان،
قه‌ت خاڵی نه‌وێ ئه‌و جاهـ و مه‌كان
تا به «نه‌فحی سوور» به‌رزان ئه‌ون په‌س،
شه‌رع و ته‌ریقه‌ت ڕه‌واجی وێ و به‌س !
به‌نده، په‌رورده‌ی «بیاره خانه‌قا»م،
موحیببی مه‌نسووب «تایفه‌ی عه‌لا» م
به‌ڵكوو مه‌حشوور وم له زومره‌ی خاسان،
مه‌ئوام نزیك وێ له مه‌ئوای ئه‌وان !
جوانڕۆ 17/11/75
سه‌رچاوه:
كتێبی: بر پهنۀ یاد،یادنامۀ مرحوم شیخ محمّد عثمان سراج‌الدّین نقشبندی؛ گردآوری و تنظیم و مقدمه: عثمان نقشبندی؛ بخش سوم:مرثیه‌ها، به‌شي كوردی، ل 125 ، سنندج، انتشارات كُردستان، 1379.
شرح حال حضرت شیخ محمّدعثمان نقشبندی (سراج‌الدّین ثانی)
ئه‌وكتێبانه‌ی له ستایشی پایه‌ی مه‌ولانادا نووسراون:
هه‌روه‌ها باسی سیره‌تی مه‌ولانا و خوو ڕه‌وشتی له گه‌لێ كتێبی‌تریشا هاتووه كه ته‌رخان نه‌كراون بۆ باسی ئه‌و، وه‌ك«جامع الكرامات»ی شێخ یوسفی كوڕی ئیسماعیلی نه‌بهانی و «الأعلام» ی خه‌یروددینی زه‌ركه‌لی و «نشوة الشمول» و «نشوة المدام» و «غرائب الإغتراب»ی ئه‌بولثه‌نای ئالووسی و «عنوان المجد»ی ئیبراهیم فصیح حیده‌ری و «قاموس الأعلام»ی شه‌مسوددین سامی و «المسك الأزفر فی علما‌ء القرن الثالث عشر»ی مه‌حموود شوكری ئالووسی و« السعادة الأبدیة فی ما جا‌ء به النقشبندیه» و « الحدائق الوردیة فی حقائق اجلاء النقشبندیه»ی عه‌بدولمه‌جیدی كوڕی موحه‌ممه‌دی خانی و «معجم المؤلفین»ی عومه‌ر رضا كه‌ححاله و « منتخبات التواریخ»ی دیمه‌شقی و « المقامات السعدیة»ی شێخ موحه‌ممه‌د مه‌ظهه‌ری مه‌عصوومی و «القافله»ی دادیار مه‌حموودولعه‌بطه و « مشاهیر الشرق فی القرن التاسع عشر»ی جورجی زه‌یدان و « هدیة العارفین فی أسماء المؤلفین»ی ئیسماعیل پاشای به‌غدایی بابانی و «معجم المطبوعات العربیة» ی یووسف ئیلیان سه‌ركیس و «حدیقة الأولیا»ی خواجه‌زاده ئه‌حمه‌د حیلمی و « الكشاف فی مخطوطات خزائن الأوقاف»ی دوكتور موحه‌ممه‌د ئه‌سعه‌د طه‌لس و « مطالع السعود»ی شێخ عوثمانی ئیبنولسه‌نه‌د و « تنویر القلوب»ی شێخ موحه‌ممه‌د ئه‌مینی هه‌ولێری و « حسب حال السالك»ی ئه‌حمه‌د شه‌وكه‌ت و « التراث الروحی» ی موحه‌ممه‌د عه‌بدولمونعیمی خه‌فاجی و « مجمع الأدبا »ی مه‌ستووره خانمی ئه‌رده‌لان و « التعریف بمساجد السلیمانیه و مدارسها»ی شێخ موحه‌ممه‌دی قزڵجی و «خلاصة تاریخ الكرد و كردستان» و « مشاهیر الكرد و كردستان» و « تاریخ السلیمانیة و انحائها»ی موحه‌ممه‌د ئه‌مین زه‌كی و « الأكراد فی بهدینان»ی ئه‌نوه‌ر مائی و « مفتی زه‌هاوی» ی شێخ موحه‌ممه‌دی خال و «تاريخ مشاهير كرد»ی بابا مردۆخی ڕۆحانی و گه‌لێ كتێبی‌تری جگه له‌مانه.